2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
نزیكه‌ی 16 هه‌زار زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له هاوكارییه‌كانی ئه‌ورووپا سوودمه‌ند ده‌بن
یه‌كیـَتیی ئه‌ورووپا بڕی 100 هه‌زار یۆرۆی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و باكووری عێراق ته‌رخان كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له چوارچێوه‌ی پشتیوانیی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقیدا، بڕیاری داوه هاوكایی مرۆیی به بڕی 100 هه‌زار یۆرۆ بنێرێت بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی فریاگوزاریی پێویست بۆ زیانێكه‌وتووانی لافاوه‌كه. یارمه‌تییه‌كانیش خۆیان ده‌بیننه‌وه له دابه‌شكردنی پاره به كاش، پێداویستییه‌كانی ناوماڵ، خۆراك، پێویستییه‌كانی زستان و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی بنه‌ڕه‌تی بۆ زیانلێكه‌وتووان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیان به‌ر ماڵ و بژێوییان كه‌وتووه، له یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سوودمه‌ند ده‌بن.
جێی باسه ئه‌م پاره‌داركردنه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له چوارچێوه‌ی سندووقی فریاكه‌وتن بۆ حاڵه‌ته‌كانی كاره‌ساتدایه وده‌درێته كۆمه‌ڵه‌كانی خاچی سوور و مانگی سوور له جیهاندا.
ڕۆژی 9 ی ئه‌م مانگه به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و ناجێگیریی كه‌شوهه‌واوه لافاو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی شۆرش و ته‌كیه دروست بوو و به‌هۆیه‌وه سه‌دان ماڵ به به‌های ملیاران دینار زیانیان به‌ركه‌وت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە