2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
هه‌رێمی كوردستان: له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌یان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركراون
له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌یان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان ده‌ستگیر كران و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ریشدا گیرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ئاماری چالاكییه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگدا له 1ـی حوزه‌یران تا 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2025، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، ده‌یان تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون كه ژماره‌یه‌كیان بازرگانی بیانی و نێوده‌وڵه‌تین، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی به‌كارهێنان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر 672 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا گیراوه له جۆری كریستاڵ، تلیاك، كۆكاین، ماریجوانا، هیرۆین، حه‌شیش و حه‌بی كاپتاگۆن.
هاوكات جگه له‌وانه، ده‌ست به‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار ده‌رزی ئیفیدرێن و سێ هه‌زار و 253 شیت حه‌بی ترامادۆڵدا گیراوه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كاندا، هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش توانیویانه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر 197 كیلۆگرام مادده‌ی كریستاڵدا بگرن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جه‌ختی كرده‌وه كه تۆمه‌تباران به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی، ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە