2 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ڤەنزوێلا دەرگای دانوستان بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دەكاتەوە

پەیام 

سەرۆكی ڤەنزوێلا، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان و گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕاگەیاند.

نیكۆلاس مادورۆ، سەرۆكی فەنزوێلا لە لێدوانێكی فەڕمییدا بۆ تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی، گڵۆپی سەوزی بۆ دانوستان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان هەڵكرد، وتیشی: ڤەنزوێلا بۆ دانوستان كراوەیە، بە مەرجێك حكومەتی ئەمریكا ئارەزوویەكی لەو شێوەیە نیشان بدات.

سەرۆكی ڤەنزوێلا ڕایشیگەیاند: ئاشكرایە ئەوان دەیانەوێت لە ڕێگەی هەڕەشە، تۆقاندن و بەكارهێنانی هێزەوە ئیرادەی خۆیان بسەپێنن، جەختیشی كردەوە، كاتی ئەوە هاتووە واشنتۆن و كاراكاس دەست بە گفتوگۆیەكی جیدی و بەرپرسیارانە بكەن.

هاوكات، مادۆرۆ ئاماژەی بەوەش دا، وڵاتەكەی لە هەر كاتێكدا بێت، ئامادەی وەبەرهێنانە لە كەرتی نەوتدا، بەو شێوازە و لەو شوێنەی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەكانی ئەمریكا، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە، سوپای ئەمریكا لانی كەم 26 هێرشی كردووەتە سەر ئەو بەلەمانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكات ماددەی هۆشبەریان لە ناوچەی دەریای كاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن گواستووەتەوە؛ ئەم هێرشانەش بوونە هۆی كوژرانی لانی كەم 104 كەس، ئەو كارەش  لە نێوەندە نێودەوڵەتییەكاندا مشتومڕێكی بەرفراوانی لەسەر پرسی "كوشتن لە دەرەوەی یاسا" دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا لەپێناو بەرژەوەندییەکانى خۆى، ئۆكرانیا و ئەورووپا دەكاتە قوربانیی ڕێككەوتن لەگەڵ ڕوسیا

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە ئاست كاولكاری و كارەساتی مرۆیی سوودان بێ هەڵوێستن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ڤەنزوێلا دەرگای دانوستان بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسانی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكایان دایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. زوهران مەمدانی بۆ جاری دووەم و بە قوڕئانی پیرۆز سوێندنی یاسایی خوارد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار ساڵە جەنگی ئۆكرانیا بەردەوامە و دەستبەرداربوون لە خاك مەرجی ڕاگرتنیەتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: هێرشێكمان بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی پووتین پووچه‌ڵكرده‌وه‌

سەرەتا