2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا.. زوهران مەمدانی بۆ جاری دووەم و بە قوڕئانی پیرۆز سوێندنی یاسایی خوارد
پەیام
بۆ جاری دووەم و لە مەراسیمێكی گشتییدا، سەرۆكشارەوانییە مسوڵمانەكەی نیویۆرك سوێندی یاسایی بە قورئان خوارد.
بە بەشداری هەزاران كەس لە دانیشتوانی شاری نیویۆرك، لەسەر قادرمەی باڵەخانەی كۆنی شارەوانی شارەكە لە شەقامی براودی، لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، زوهران مەمدانی لەسەر قورئانی پیرۆز بۆ جاری دووەم سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی پۆستی سەرۆكی شارەوانی شارەكەی وەرگرت.
مەمدانی بە یاوەری ئەندامانی خێزانەكەی و نزیكەكانی و بێرنی ساندرز ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كە لە بانگەشەكاندا پشتیوانیی لێ كردبوو، چووە مەراسیمەكە و لەسەر قوڕئانی پیرۆز سوێندی خوارد.
دوابەدوای سوێندخواردنەكە و لە وتەیەكیدا، مەمدانی سوپاسی پشتیوانی هەموو ئامادەبووانی كرد و ڕایگەیاند: بەبوێرییەوە سەركردایەتی شارەكە دەكات.
وتیشی ڕەنگە هەمیشە سەركەوتوو نەبێت، بەڵام هەرگیز لەسەریان ناوترێت كە بوێری هەوڵدانیان نەبووە.
هەروەها ڕووی كردە تەواوی دەنگدەران و ئاماژەی بەوەشكرد كە گرنگ ئەوەیە هەمووان خەڵكی نیویۆركن. وتیشی: دەیسەلمێنین چەپ دەتوانێت وڵات بەڕێوە بەرێت.
زوهران مەمدانی تەمەن 34 ساڵ دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییدا، بووە بچوكترین سەرۆكی شارەوانی و یەكەم موسوڵمان كە سەركردایەتی گەورەترین شار لە ئەمریكا دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە