2 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

باكووری كوردستان.. بەهۆی بەفرەوە ڕێگەی 1644 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە

پەیام 

لە پارێزگاكانی وان، هەكاری، مووش و بەدلیسیش لە باكووری كوردستان ڕێگای 1644 ناوچەی نیشتەجێبوون بەهۆی بەفرەوە داخراون.

لە شاری ناوەندی پارێزگای (وان) ڕێگای 625 ناوچە داخراوە و تیمەكانی شارەوانی لە كاركردن بۆ كردنەوەی ڕێگاكان و پاككردنەوەی شەقام و شۆستەكان لە بەفر بەردەوامن.

لە قەزای ئەرجیش بەهۆی زۆریی بەفرەوە خانووە یەكنهۆمییەكان و ئۆتۆمبێلە ڕاگیراوەكان بە بەفر داپۆشراون و سەرمایەكی تووند ناوچەكەی گرتووەتەوە.

بارینی بەفر لە (هەكاری) كە لە هەندێك شوێن بەرزییەكەی گەیشتووەتە دوو مەتر، ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی پەك خستووە و بەهۆیەوە 357 ڕێگای نیشتەجێبوون داخراون.

زۆرێك لە ئۆتۆمبێلەكان و خانووە یەك نهۆمییەكان بەتەواوی بە بەفر داپۆشراون و هاووڵاتیان سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفری سەربانەكانیانن.

لە پارێزگای بەدلیس، بەهۆی بارینی بەفری زۆر و كڕێوە، ڕێگای 294 گوند بە ڕووی هاتوچۆدا داخراون.

(ئومیت كورتكان) بەرپرسی ڕێگاوبانی پارێزگای بەدلیس، ڕایگەیاند: تیمەكانمان بێوچان كار بۆ كردنەوەی ڕێگاكان و ڕێگریی لە پەككەوتنی هاتوچۆ دەكەن.

بارینی بەفر و كڕێوە لە پارێزگای (مووش)یش بەردەوامە و بەهۆیەوە ڕێگای 368 ناوچەی نیشتەجێبوون بە ڕووی هاتوچۆدا داخراوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باكووری كوردستان.. بەهۆی بەفرەوە ڕێگەی 1644 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی جەنگی سەر كەرتى غـ.ەززەدا 257 ڕۆژنامەنووس شەهیدکراون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە کاتەکانى شەودا کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەخشین كۆتا مووچەی 2025ی بەسەر منداڵانی نازداردا دابەش كرد و پێدەچێت كۆتا مووچەش بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كه‌شناسی: سه‌رمایه‌ك له‌ڕێیه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هیچ پۆستێك له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك موڵك نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی باڵای فەتوا: بەهۆی بای بەتین و سەرماو گەرماو قوڕ وتاریكییەوە، جەمعكردن دروست نییە

سەرەتا