2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسانی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكایان دایەوە
پەیام
بەرپرسانی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەدەنەوە كە وتبووی: ئەگەر دەسەڵاتی ئێران تەقە لە خۆپیشاندەران بكات بۆ ڕزگاركردنیان دەستوەردان دەكەین.
عەلی شمخانی ڕاوێژكاری عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی دۆناڵد ترەپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەر دەستێكی دەستێوەردانكار كە بە بیانوو لە ئاسایشی ئێران نزیك بێتەوە، پێش ئەوەی بە وەڵامێكی پەشیمانەوە بگات، دەبڕدرێت.
لە تویتێكدا لە تۆڕی ئێكس، شمخانی ئەوەی نووسی كە "ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێڵی سوورە، نەك بابەتی تویتێكی سەرگەردانانە".
زیاتر لەوەش ئەو ئاماژەی بەوە دا كە "گەلی ئێران ئەزموونی ڕزگاركردنی ئەمریكییەكان باش دەزانێت؛ لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا كەرتی غەززە".
لای خۆیشیەوە عەلی لاریجانی ڕاوێژكاری بالای خامنەییش هۆشداریی دایە ترەمپ و ڕایگەیاند: دەستوەردانی ئەمریكا لە ناڕەزایەتییە نێوخۆییەكانی ئێران و سەرتاسەری ناوچەكە ڕووبەڕووی ئاڵۆزیی دەكاتەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە نووسنێكی لە تۆڕی تروس ڕایگەیاند: ئەمریكا ئامادەیە بۆ هەر جووڵەیەك ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بە كوشتن وەڵامی خۆپیشاندەران ببێتەوە.
ترەمپ نووسیویەتی: ئەمریكا بۆ ڕزگاركردنی گەلی ئێران دەجوڵێت و لەوپەڕی ئامادەباشییدایە و بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست ئامادەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە