2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: هێرشێكمان بۆسه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی پووتین پووچه‌ڵكرده‌وه
ڕووسیا هێرشێكی به‌رفراوانی درۆنی بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی پوتین له نۆڤگۆرۆد پووچه‌ڵ كرده‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه هێرشێكی گه‌وره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆكی وڵات له نۆڤگۆرۆد پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه كه ئاژانسی "سپۆتنیك" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌وڵه له نێوان 28 بۆ 29ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدراوه و وه‌ك هێرشێكی تیرۆریستی وه‌سف كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه شه‌وی 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، یه‌كه‌كانی هێزه ئاسمانی و گه‌ردوونییه‌كانی ڕووسیا هێرشێكیان ئاشكرا كردووه كه تێیدا 91 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دوورهاوێژ له خاكی پارێزگاكانی سومی و تشرنیهیڤی ئۆكرانیاوه ڕه‌وانه كرابوون، ئه‌م درۆنانه له به‌رزاییه‌كی زۆر نزمدا فڕیون تا له سیسته‌مه‌كانی به‌رگری شاراوه بن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌ختی كرده‌وه كه كیێڤ هه‌وڵیداوه له چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازه‌وه و به شێوه‌یه‌كی فره چین هێرش بكات، به‌ڵام سیسته‌مه‌كانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و به‌رگری ئاسمانی توانیویانه سه‌رجه‌میان تێكبشكێنن؛ به‌جۆرێك 49 فڕۆكه له پارێزگای بریانسك، یه‌ك فڕۆكه له سمۆلینسك و 41 فڕۆكه‌ی دیكه له ئاسمانی نۆڤگۆرۆد خراونه‌ته خواره‌وه.
ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م هێرشه به وردی پلان بۆ داڕێژراو بووه، به‌ڵام به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازی ڕێگه‌ی نه‌داوه هیچ كام له درۆنه‌كان بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە