1 رۆژ پێش ئێستا
256 جار خوێنراوەتەوە
ئێران داوا له عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری بوونی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكی له هه‌ولێر بكات
سوپای پاسدارانی ئێران مه‌ترسی خۆی له جێگیر بوونی هێزێكی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نیشان ده‌دات و داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ی سه‌ر به سوپای پاسداران له ڕاپۆرتێكدا مه‌ترسیی خۆی له جێگیركردنی فیرقه‌ی 101ی په‌ڕه‌شوته‌وانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ده‌ربریوه، دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د و به‌غداد كردن.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئه‌ركه‌كانی ئه‌م فیرقه‌یه له هێزی "دێلتا" نزیكه و تایبه‌تن به ئۆپه‌راسیۆنی خێرا و دابه‌زینه سه‌ر زه‌وی و ڕفاندن، به وته‌ی ئاژانسه‌كه‌ش ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكاته بنكه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه ئه‌منییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه چڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێم.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران هۆشداری ده‌دات له بوونی ئه‌و هێزه و ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی ڤه‌نزوێلا و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی دابه‌زینی ئاسمانی بۆ ڕفاندنی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ناو خاكی عێراق یان ئێران.
هه‌روه‌ك داوای له حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كردووه هه‌ڵوێستی ڕوونیان هه‌بێت و لێپرسینه‌وه له هه‌رێم بكه‌ن سه‌باره‌ت به هۆكاری جێگیركردنی ئه‌و هێزه و سروشتی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە