1 رۆژ پێش ئێستا
218 جار خوێنراوەتەوە
دوو په‌رله‌مانتار داوای هێنانه‌وه‌ی گه‌نجانی كورد له لیبیا ده‌كه‌ن
دوو په‌رله‌مانتاری عێراق داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن فرۆكه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سلێمانی ته‌رخان بكات كه له لیبیا ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی نووسراوێك كه وێنه‌یه‌كی لای په‌یامه، هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق داوایان له محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، فڕۆكه‌یه‌ك بۆ هاتنه‌وه‌ی 113 گه‌نجی سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌رخان بكات كه زیاتر له چوار مانگه له لیبیا ده‌سگیر كراون.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و گه‌نجانه به‌نیاز بوون گه‌شت بۆ ئه‌ورووپا بكه‌ن بۆ رشزگاربوون له‌و واقعه سه‌خته‌ی تیایاندا بوون، هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕان به دوای ژیانێكی باشتردا ژیانیچكی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسیییه‌وه و هه‌موو شتێكی خۆیان كرده قوربانی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وارشه‌كاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و غالب محه‌مه‌د ڕایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ، داوایان كردووه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه فرۆكه دابین بكات به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا داوایان كردووه حكومه‌تی عێراق و باڵیۆزخانه‌ی لییا تێچووی كرێی گه‌ڕانه‌وه‌ی فرۆكه بۆگه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی دابین بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە