1 رۆژ پێش ئێستا
501 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: كوده‌تاكه‌ی ئه‌مریكا سه‌لماندی هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوونی نیه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا و ڕفاندنی سه‌رۆكه‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ڕێك خست و داواش له واشنتۆن ده‌كرێت ده‌ستبه‌جێ مادۆرۆ ئازاد بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری فه‌نزوێلا ڕایگه‌یاند: كاراكاس ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی نایاسایی بووه‌ته‌وه، كه هیچ پاساوێكی یاسایی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نییه، وتیشی: ڕفاندنی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه، كه ئه‌و مه‌ترسیه ته‌نیا له‌سه‌ر ئێمه نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر متمانه‌یه به یاسای نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات جێگری نوێنه‌ری چین هۆشداریدا له‌وه‌ی كه كرده‌وه تاكلایه‌نه‌كانی واشنتۆن و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی له‌بری ڕێگای دیپلۆماتی، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكای لاتین و جیهان.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری ڕووسیا وێڕای ئیدانه‌كردنی توندی "ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا" وه‌ك پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی مادۆرۆی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به زه‌بری هێز كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌یان وڵات داناوه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری كۆڵمباش ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و به پێشێلكارییه‌كی ئاشكرا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی ڤه‌نزوێلا له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ڵێت كوده‌تاكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ڤه‌نزوێلا سه‌لماندی كه هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بوونی نییه.
ڕۆژنامه‌ی زه گاردیان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕفاندنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و سیاسی ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها بۆچوونی ده‌سته یاساییه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانانیش وه‌رنه‌گیراوه و ڕای گشتی جیهانی تیایدا په‌راوێز خراوه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مادۆرۆ كراونه‌ته‌وه له تیرۆری په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، یان قاچاخچێتیی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی هێرش بكرێته سه‌ری و بڕفێنرێت. به‌تایبه‌ت كه پێشتر لێبوردن بۆ تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركراوه.
زه گاردیان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه: ڕووداوه‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا و كوده‌تای دۆناڵد تره‌مپ له‌و وڵاته ته‌نیا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو به‌ڵكو به شێوه‌ی كرداری ئاشكرای كرد، هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره بوونی نییه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه هۆشداریی ئه‌وه‌ی داوه، هه‌موو جیهان په‌شیمان ده‌بێته‌وه له په‌یڕه‌وكردنی ڕه‌فتاری له‌و جۆره و پێشێلی هه‌مو وبنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی ئاسایشی جیهانییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە