1 رۆژ پێش ئێستا
396 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. مادۆرۆ تۆمه‌ته‌كانی كه‌درابوونه پاڵی ڕه‌تكرده‌وه
نیكۆلاس مادۆرۆ له به‌رده‌م دادگایه‌كی نیویۆركدا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه په‌یوه‌ستن به تیرۆر و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و جه‌ختی كرده‌وه كه هێشتا خۆی به سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌زانێت.
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌ۆكی ڤه‌نزوێلا كه ڕۆژی شه‌ممه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له كۆشكه‌كه‌ی له كاراكاسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ڕفێنرا، ئه‌مڕۆ له نیۆر برایه به‌رده‌م دادگا به تۆمه‌تی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر.
مادۆرۆ له دانیشتنه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه بێتاوانه و پێشوه‌خته ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی تۆمه‌ته‌كان نه‌بووه، جه‌ختیشی كردووه كه ئه‌و له كۆشی سه‌رۆكایه‌تی ڕفێنراوه و هێشتا سه‌رۆكی شه‌رعی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها سیلیا فلۆریسی هاوسه‌ریشی به هه‌مان شێوه بێتاوانیی خۆی دووپاتكرده‌وه، دادوه‌ری داگاكه‌ش بڕیاری دا له 17ی مانگی سێی داهاتوودا دانیشتنێكی دووه‌م بۆ دادگایی كردنی ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت ده‌ست به سه‌ر وزه‌ی ڤه‌نزوێلادا بگرێت له ڕێی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی، چه‌ند تۆمه‌تێكی كردووه‌ته پاساو كه بریتین له بازرگانیی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ كه بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و قاچاخچێتی كۆكایین بۆ ئه‌مه‌ریكا، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرووپی فارك به‌ستووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە