2 رۆژ پێش ئێستا
279 جار خوێنراوەتەوە
پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌منزیكانه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كۆده‌بینه‌وه
پەیام
وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی ''لەگەڵ یەکێتی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتەکە بدۆزینەوە".
وته‌بێژی پارتی وتیشی، 'لەم چەند رۆژەدا لەگەڵ یەکێتی یەکدی دەبینین و ئەو هەنگاوانەی لەوبارەوە پێویستن دەنرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ''هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزوترین کات کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێندرێت".
زیاترلە ساڵێک و دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تێدەپەڕێت و تائێستا نە پەرلەمان نە حکومەتى نوێ پێکنەهێنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە