05/01/2026 301 جار خوێنراوەتەوە

كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە سنووری هەڵەبجە، سەیدسادق و پێنجوێن دەكەوێتەكار

پەیام 

كامێراكانی هاتوچۆ لە ڕێگای عەربەت بۆ هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن كە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ كار دەكەن سێ ڕۆژى دیکە دەكەونە كار.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی كەمكردنەوەو ڕێكخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەكان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ، ژمارەیەك كامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەكەونە كار، لەو چوارچێوەیەدا كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە سەرڕێگاكانی عەربەت - سیدصادق - پارێزگای هەڵەبجە هەروەها ڕێگای پێنجوێن لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 8ی 1ی2026 لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ دەكەونە كار. 

ڕاشیگەیاندووە: بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن كامێراكان بەشێوەی  خاڵ بۆ خاڵ دیاریكراوەو سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی ڕێگاكانیدا هێمای دیاریكردنی خێراییان بۆ دانراوە.

هاتوچۆ داواشی كردووە، شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریكراوەكان بن تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و لەهەمان كاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەكی هاتووچۆیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا