1 رۆژ پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
ئاسیاسێڵ: قه‌رزاری حكومه‌تی عێراق نین
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت هیچ بڕه پاره‌یه‌ك قه‌رزاری حكومه‌تی عێراق نییه و سه‌رجه‌م پابه‌ندبوونه یاسایی و داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی جێبه‌جێ كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای ئاسیاسێل ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ساڵی 2025ـدا، ئاسیاسێڵ هه‌موو ئه‌و پابه‌ندبوونه داراییانه‌ی له ئه‌ستۆیدایه به‌جێیهێناوه له چوارچێوه‌ی ڕێكاره به‌ركار و په‌سه‌ندكراوه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌موو ساڵه داراییه‌كاندا ئه‌نجامیداوه.
ئاسیاسێڵ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه: له ئێستادا هیچ پابه‌ندبوونێكی دارایی له ئه‌ستۆی كۆمپانیادا نیه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراقی. ڕاشیگه‌یاندووه: به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شداری له پشتیوانیكردنی ئابووریی نیشتمانی و به‌هێزكردنی گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات.
جێی باسه كۆمپانیای ئاسیاسێل دابینكاری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانه له عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی نزیكه‌ی 20 ملیۆنه. ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شی له كاتێكدایه به‌شێك له كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێـت باجیان به حكومه‌تی عێراق نه‌داوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست كردوون و ڕووبه‌ڕووی سزا بوونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە