1 رۆژ پێش ئێستا
235 جار خوێنراوەتەوە
فه‌نزوێلا.. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكادا 24 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڤه‌نزوێلا ڕایانگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی كه ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرایه سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، 24 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌ییتد پرێس (AP) بڵاوی كرده‌وه كه داواكاری گشتیی ڤێنیزوێلا، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر ڤێنیزوێلا، ده‌یان به‌رپرس و كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون. میدیای فه‌رمیی ئه‌و وڵاته‌ش له زاری به‌رپرسانی حكومییه‌وه بڵاویان كرده‌وه لانی كه‌م 24 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
داواكاری گشتیی ڤه‌نزوێلا ڕاشیگه‌یاندووه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن، چونكه هێرشه‌كه "تاوانی جه‌نگه".
جێی باسه ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی دێلتا فۆرس-ی ئه‌مریكا، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان له ڤێنیزوێلا ئه‌نجام داوه و له میانیدا نیكۆڵاس مادورۆ، سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كراون.
نیكۆڵاس مادورۆ وسیلیا فلۆرێس-ی هاوسه‌ری، دوای ده‌ستگیركردنیان، گواسترانه‌وه بۆ ئه‌مریكا و به تۆمه‌تی تیرۆر و قاچاچێتیی مادده‌ی هۆشبه‌ر و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك، دادگایی كران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە