1 رۆژ پێش ئێستا
247 جار خوێنراوەتەوە
دیمه‌شق و ته‌لئه‌بیب ڕێكه‌وتن
په‌یام
دانوستانه‌كانی ته‌لئه‌بیب و دیمه‌شق كۆتایی هات، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێكاری ئه‌منیی هه‌میشه‌یی بۆ پاراستنی سنووره‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ڕێككه‌وتن.
هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی و سوریا له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویانكرده‌وه، دوێنێ به‌رپرسانی باڵای زایۆنی و سوری له‌شاری پاریس به چاودێری ئه‌مریكا كۆبونه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی دیدیگاكانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پته‌وكردنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له ڕاگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، دانوستانه‌كان خۆی ده‌بینیه‌وه له ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی و سه‌قامگیریی سوریا و گره‌نتیكردنی ئاسایشی قه‌واره‌ی زایۆنی، هه‌ردولا ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌وڵدان به‌ره‌و ڕێككاری ئه‌منی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی.
به‌رپرسانی ته‌له‌ئه‌بیب و دیمه‌شق ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی هاوبه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بۆ ئاسانكاریی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی سه‌ربازیی و زیادكردنی كاری دیپلۆماتی له نێوانیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە