1 رۆژ پێش ئێستا
263 جار خوێنراوەتەوە
پێشتر له‌باره‌ی فه‌نزویڵاوه ئۆفه‌رێك له‌لایه‌ن ڕووسیاوه پێشكه‌شی ئه‌مریكا كراوه
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد كه رووسیا ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆفه‌رێكی نهێنی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی هه‌ژموون، به جۆرێك مۆسكۆ ده‌ستبه‌رداری ڤه‌نزوێلا ببێت بۆ واشنتۆن، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی رووسیا له ئۆكرانیا واڵا بكات.
به‌پێی وته‌كانی فیۆنا هێڵ، به‌رپرسی پێشووی كاروباری رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌م پێشنیازه له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپدا كراوه، به‌ڵام ئه‌و كات ئۆفه‌ره‌كه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده به یاداشتێكی فه‌رمی نه‌بووه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی شرۆڤه‌كاران و میدیاكانی رووسیاوه په‌یامه‌كه به ڕوونی گه‌یه‌ندراوه كه تێیدا مۆسكۆ ئاماده بووه ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له ڤه‌نزوێلا بدات، به مه‌رجێك واشنتۆن دان به‌وه‌دا بنێت كه ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا "حه‌وشه‌ی دواوه"ی رووسیان و مافی خۆیه‌تی كۆنترۆڵیان بكات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌و كاته‌دا واشنتۆن ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ هێز و چه‌كی بۆ مانه‌وه‌ی مادۆرۆ ده‌نارد.
ئاماژه‌شی كردووه كه ئێستاش كه سیسته‌م و هاوپه‌یمانه‌كانی رووسیا له سووریاوه تا ڤه‌نزوێلا تووشی له‌رزین و مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، كرێملین ڕووبه‌ڕووی واقعێكی جیۆسیاسیی تاڵ بووه‌ته‌وه و ئه‌و تیۆرییه‌ی ده‌یویست له ڕێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه‌كان به‌سه‌ر دراوسێكانیاندا دابه‌ش بكات، له‌به‌رده‌م شكستدایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە