1 رۆژ پێش ئێستا
515 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری ئێران: پێش هه‌ر هێرشێك بۆسه‌رمان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه
په‌یام
ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی ئێران له په‌یامێكی تونددا بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه چیتر چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی هێرش ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌ر نیشانه و ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسی به هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه داده‌نێن و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌یان ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به هێڵی سوور ناو ده‌بات و جه‌ختی كرده‌وه كه تاران ستراتیژی خۆی گۆڕیوه و ته‌نها كاردانه‌وه‌ی بۆ هێرشه‌كان نابێت، به‌ڵكو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئاماژه‌یه‌كی كرده‌یی و ئاشكرا ده‌كات وه‌ك به‌شێك له هاوكێشه‌ی ئه‌منی و ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌رگریی پێشوه‌خته.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه هۆشداریشی دا كه لێدوانه "ده‌ستێوه‌رده‌ره‌كان" و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران، هێڵی سوورن و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه دێت كه له مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاری زیندووكردنه‌وه‌ی "ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی نیشتمانی" په‌سه‌ند كرد، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق-ئێران بووه و له سه‌رۆكی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه و فه‌رمانده باڵاكانی سوپا و سوپای پاسداران و نوێنه‌رانی ڕێبه‌ری باڵا پێكهاتووه، ئه‌ركه‌كه‌شی بریتییه له داڕشتنه‌وه‌ی پلانه به‌رگرییه‌كان و به‌هێزكردنی توانای هێزه چه‌كداره‌كان به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە