2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: تڕه‌مپ مه‌یلی به‌لای هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران هه‌یه
په‌یام
ماڵپه‌ڕی ئه‌کسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مەیلی پاڵپشتیکردنی کردەوەی سەربازی لە ئێران هەیە بەڵام ڕەنگە دەرفەتێکی دیكه بە چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بدات، هاوکات عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریدا لەوەی واشنتۆن بیەوێت ئەو بژاردە سەربازییە تاقیبکاتەوە کە پێشتر تاقیکردۆتەوە.
ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردووەتەوە ، ترەمپ مەیلی ئەوەی هەیە هێرشێکی سەربازی لە دژی ئێران ئەنجام بدات بۆ سزادانی ڕژێم بەهۆی کوشتنی خۆپیشاندەران، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و تاوتوێی پێشنیارەکانی دانوستان دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لە ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ پێیان وایە لێدانی ئێران دەتوانێت کاردانەوەی پێچه‌وانه‌ی هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە