2 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

غـ.ەززە.. بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە (خان یونس) تیرۆركرا

پەیام 

وەزارەتی ناوخۆی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە خان یونس تیرۆر كراوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی غەززە ڕایگەیاندووە، موقەدەم مەحموود ئەلئەستەڵ كە تەمەنی 40 ساڵ بوو و بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی پۆلیس بوو لە خان یونس، لەناو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕێژی گوللەی لێ كراوە و بەو هۆیەوە شەهید بووە.

ڕاشیگەیاندووە: ئەو بەرپرسەی پۆلیس لەسەر دەستی بەكرێگیراوانی داگیركەر تیرۆركراوە، دوای تەقەكردنەكەش بكوژان هەڵاتوون. لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەكانی غەززە دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان كردووەتەوە و بەدواداچوون دەكەن.

جێی باسە مانگی ڕابردووش ئەفسەرێكی دیكەی وەزارەتی ناوخۆی غەززە بە ناوی "ئەحمەد زەمزەم" تیرۆر كرا. هەر ئەوكاتیش وەزارەتەكە ڕایگەیاند بكوژان بەكرێگیراوی قەوارەی زایۆنی بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە (خان یونس) تیرۆركرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حەڵەب؛ لە ئەمڕۆوە پشووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا داوا لە سووریا و هەسەدە دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى سەرماوە ژیانى غەززەییەکان دژوارتربووە و زیاترلە 15 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی ئەڵمانی: زستان بووەتە هۆی سەختتربوونی دۆخی مرۆیی لە غـ.ەززە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی ئەمریكا: گرەنتیی كشانەوەی ئاشتییانەی هێزەكانی هەسەدە لە حەلەب بكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكانی ئێران بەردەوامە و چەندین باڵەخانەى دیکە سووتێنران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سوپا كۆنترۆڵكردنی گەڕەكی شێخ مەقسوودی ڕاگەیاند و هەسەدە ڕەتی دەكاتەوە

سەرەتا