7 کاتژمێر پێش ئێستا
277 جار خوێنراوەتەوە
حەڵەب؛ لە ئەمڕۆوە پشووە
پەیام
كۆتا كاروانی هێزەكانی
سەر بە هەسەدە لە حەلەب چوونە دەرەوە و پارێزگاری شارەكەش بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە لە
ئەمڕۆوە پشووی نیوەی ساڵی ڕاگەیاند.
دوای ئەوەی هێزەكانی سەر
بە حكومەتی سووریا، دوێنێ بەیانی چوونە نێو گەڕەكی شێخ مەقسود، دواتر بە پێی ڕێككەوتنێك
دەستكرا بە چۆڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، ئەمڕۆش كۆتا كاروانی ئەو هێزانە بەرەو ڕۆژهەڵاتی
فوڕات و ناوچە كوردیەكان كشانەوە.
چۆڵكردنی شارەكە دوای
ئەوە دێت كە لە سێشەممەوە شەڕ لە هەردوو گەڕەكی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب
كە زۆرینەی كوردن، دەستی پێكردووە و تا سەرەنجام گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ چۆڵكردنی شارەكە
لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییشدا
عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی هەسەدەی ڕاگەیاند و دڵنیایی
دایە دانیشتووانی شارەكە كە دۆخی ئەمنی لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
بەرەو سەقامگیری دەچێت و هەوڵی گێڕانەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و دابینكردنی
گەڕانەوەی ئارامی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵەكانیان دەدەن.
هاوكات لەپێناو سەلامەتیی
قوتابیان و بەهۆی لێكەوتەكانی دۆخی ئەمنی و ئاوارەبوونی خەڵك لە ڕۆژانی ڕابردوودا،
پارێزگاری حەلەب دەستپێكردنی پشووی نیوەی ساڵی لە قوتابخانە حكومی و تایبەتەكان ڕاگەیاند،
كە لە ڕۆژی یەكشەممە 11ی 1ی 2026 دەستپێدەكات تا 24ی 1ی 2026.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە