1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
تڕه‌مپ: ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانمی به‌جدی وه‌رگرتووه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یامێكی نوێ‌دا داوای له خۆپیشانده‌رانی ئێران كرد به‌رده‌وام بن و وتیشی: پشتیوانی به‌ڕێوه‌یه و هه‌روه‌ها وتیشی، ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانم به‌جدی وه‌رگرتووه.
تڕه‌مپ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ترۆس سۆشیال" خۆپیشانده‌رانی به نیشتیمانییه ئێرانییه‌كان ناو بردووه و ده‌ڵێت: له ناڕه‌زایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردنی داموده‌زگاكان به‌رده‌وام بن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواشی كردووه كه ناوی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌ستدرێژیكاران تۆمار بكه‌ن و ده‌ڵێت: باجێكی قورس ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌موو دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه تا ده‌ست له كوشتنی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵده‌گرن، هه‌ر وه‌ك جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "گه‌یشتن هاوكاری به‌ڕێوه‌یه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی جۆری هاوكارییه‌كه، وتی: دواتر بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت.
له كۆتاییشدا ڕوو به خۆپیشانده‌ران تره‌مپ وتویه‌تی: با جارێكی دیكه ئێران گه‌وره بكه‌ینه‌وه.
لای خۆیه‌وه، ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه چه‌ند بژارده‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا "پنتاگۆن"ه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست تره‌مپ بۆ لێدان له ئێران، له ناویاندا بۆردومانكردنی توندی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان كه قورس‌تر له هێرشه‌كانی مانگی شه‌شی ڕابردوو، یاخود هێرشی ئه‌لكترۆنی، كه پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كه‌ن ئێران به توندی وه‌ڵام بداته‌وه.
له نوێترین پێشهاتیشدا گه‌وره ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بێ به‌شداری تره‌مپ له‌باره‌ی دۆخی ئێرانه‌وه كۆ بوونه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە