3 کاتژمێر پێش ئێستا
722 جار خوێنراوەتەوە
وێڕای ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی؛ پێده‌چێت ویتكۆف و عه‌راقچی كۆ ببنه‌وه
په‌یام
به‌پێی میدیایه‌كی ئه‌مریكی، پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ به‌ڕێوه بچێت.
پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكا پشت به دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، عه‌راقچی دوای لێدانه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه، په‌یوه‌ندی به ستیڤ ویتكۆڤ'ه‌وه كردووه و له‌باره‌ی ڕه‌وتی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران گفتوگۆیان كردووه.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه به ئه‌كسیۆسیان ڕاگه‌یاندووه كه عه‌راقچی و ویتكۆڤ ئه‌گه‌ری دیداری ڕاسته‌وخۆیان له داهاتوودا تاوتوێ كردووه و جه‌خت له‌وه‌ش كراوه كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا هه‌یه، به‌ڵام كۆشكی سپی تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی ڕانه‌گه‌یاندووه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێڕای ئاماژه به خۆپیشاندانه‌كان له ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ڕژێمی تاران ته‌قه له خۆپیشاندانه‌كان بكات، ئه‌وه ئه‌وانیش ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی ئێران ده‌بنه‌وه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باسی له‌وه كرد كه به جددی تاوتوێی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە