1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان پشووه
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی دووەمی 2026، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ پلەی ژێر سفر هەریەک لە په‌روه‌رده‌كانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن، دوکان، کۆیە، تەقتەق، چەمچەماڵ کردیانە پشووی فەرمی.
به‌هۆی ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌واوه له سنووری چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان پشووه.
هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی قه‌زاكانی پێنجوێن، شارباژێڕ، دوكان و ئیداره‌ی سۆران ڕایانگه‌یاند كه سبه‌ی چوارشه‌ممه، به‌هۆی ناجێگری و ناسه‌قامگیریی كه‌شوهه‌وا و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێرسفر و به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پشوو ده‌بێت.
لای خۆیشیه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای چۆمان جیا له په‌روه‌رده‌كانی دیكه ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مڕۆو سبه‌ی، واته ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕیارمان دا له ته‌وای قوتابخانه و باخچه‌كانی منداڵانی سنووری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بكرێته پشووی فه‌رمی.
به‌پێی نوێترین ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له ناوچه سنوورییه‌كان به‌رده‌وام بێت و له دوای نیوه‌شه‌ویشه‌وه ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و باكووری دهۆك هه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە