2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌موو ئاڕاسته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه.
مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق وتی: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بلاَوكراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی ڕاوه‌ستانی گه‌شته ئاسمانیه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد دووره له ڕاستیه‌وه و گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ هه‌موو ئاراسته‌كان به‌رده‌وامه و گه‌شتی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕده‌بن به‌رده‌وامه و هیچ ڕاوه‌ستانێك له گه‌شته ئاسمانیه‌كاندا نییه له هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كان.
مه‌یسه‌م ڕوونیشی كرده‌وه: ڕاوه‌ستانێكی كاتی گه‌شته‌كان هه‌بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ره‌و ئێران به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واو و له‌دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا دووباره ئه‌و گه‌شتانه ده‌ستیپێكرده‌وه.
ئه‌و وتیشی: بواری ئاسمانیی عێراق كراوه‌یه و گه‌شته‌كان له‌نێوان عێراق و ئێران به ئاستێكی به‌رز به‌ڕێوه ده‌چن و بۆ كۆمپانیاكانی هه‌ر دوو وڵات به‌رده‌وامه.
لای خۆیشیه‌وه هێڵی ئاسمانی ئێرانی (ماهان) جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه. ڕایشیگه‌یاند: ته‌نیا یه‌ك گه‌شت بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هۆی ناجێگیریی دۆخی كه‌شوهه‌واوه دوا خرا و هیچ بڕیارێكیش بۆ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە