2 کاتژمێر پێش ئێستا
230 جار خوێنراوەتەوە
كۆبانی له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌دایه و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هێرش گه‌مارۆ دراوه
پەیام
سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده، به‌ڵام هێرش بۆ سه‌ر گونده‌كانی كۆبانێ به‌رده‌وامه هاوكات دۆخی مرۆیی شاره‌كه به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌چێت.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی شاری كۆبانی ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی مرۆیی "كاره‌ساتبار" بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆیه‌كی توند و پچڕانی ته‌واوه‌تیی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له شاره‌كه‌دا كه ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ده‌ڵێت: ئاو و كاره‌با له شاره‌كه به ته‌واوی بڕاون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی له‌كاركه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كان، نه‌مانی ئاوی خواردنه‌وه و پچڕانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی، جگه له‌وه‌ی خواردن و ئارد و سوته‌مه‌نی و شیری منداڵ له بازاڕدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش له دۆخی مرۆیی سه‌خت كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست، شه‌ڕ و بۆردومان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به‌رده‌وامه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی بۆردومانێكه‌وه له گوندێكی باشووری كۆبانی ژنێك گیانی له‌ده‌ستداوه، له به‌رانبه‌ردا، هێزه‌كانی حومه‌تی سووریا له یه‌كه‌م ڕۆژی ئاگربه‌ستدا به‌هۆی هێرشی هه‌سه‌ده‌وه 11 سه‌ربازیان كوژراون و 25یان بریندار بوون.
به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه ئاواره بوون، كه ئه‌مه‌ش فشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه كه‌مه‌ی له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە