2 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا حه‌وت هه‌زار ده‌ستگیركراوی داعـ*ـش له سووریاوه بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه
په‌یام
ئه‌مریكا هه‌زاران زیندانیی داعش له سووریاوه بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه. عێراقیش ده‌ڵێت 150 ده‌ستگیركراومان وه‌رگرتووه كه سه‌ركرده‌ى داعش بوون و ده‌ستیان به خوێنی عێراقییه‌كان سووره.
فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" بڵاوى كرده‌وه، ئه‌ركێكی نوێیان ده‌ست پێ كردووه كه گواستنه‌وه‌ى ده‌ستگیركراوانى داعشه له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتى سووریاوه بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دڵنیاییدان له‌وه‌ى ئه‌و زیندانیانه هه‌ڵنایه‌ن و له زینداندا ده‌مێننه‌وه.
سێنتكۆم ڕایگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ى ئه‌ركی گواستنه‌وه‌كه‌دا 150 چه‌كدارى ده‌ستگیركراوی داعش له حه‌سه‌كه‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو له عێراق گوازراونه‌ته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى حه‌وت هه‌زار ده‌ستگیركراوی داعش له سووریاوه بۆ ژێر كۆنترۆڵى دامه‌زراوه‌كانى عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ى سێنتكۆم ڕایگه‌یاندووه، زۆر گرنگه ده‌ستگیركراوانى داعش به شێوازێكی پارێزراو بگوازرێنه‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كان هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ى داعش و پاراستنیان له چاكسازییه‌كانى عێراقدا له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بووه، هه‌روه‌ها له‌پێناو دڵنیاییدان و كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیى و نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان بووه كه پێشتر له ئاستی یه‌كه‌می سه‌ركردایه‌تیى داعشدا بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە