1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵ: پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان
په‌یام
به‌هۆی پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی رۆژاوای كوردستان و ناهه‌مواری دۆخی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كانی كوردستان له سووریا، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەپەلە هەموو هەوڵێکی دیبلۆماسی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دوورخستنەوەی مەترسی هێرش و پەلامارەکان.
به‌پێی په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ، مه‌ترسیی له‌سه‌ر باشووری كوردستان و ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستانیش هه‌یه و پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و كار بكه‌ن بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌كاتێكدایه كه دوای نه‌مانی كۆنتڕۆڵی زیندانییه‌كانی داعش له رۆژاوای كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه ده‌یان زیندانی داعش و كه‌سوكاره‌كانیان هه‌ڵاتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە