2 کاتژمێر پێش ئێستا
764 جار خوێنراوەتەوە
هه‌سه‌ده: ئاگربه‌ستمان نه‌شكاندووه و په‌یوه‌ندیمان به هێرشی ته‌لكۆچه‌ره‌وه نییه
پەیام
حكومه‌تى سووریا و هه‌سه‌ده یه‌كتر به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندییمان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ته‌لكۆچه‌ره‌وه نییه.
ده‌سته‌ى ئۆپڕاسیۆنه‌كانى سوپاى سووریا ڕایگه‌یاندووه، هه‌سه‌ده ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت شكاندووه و چه‌ند جارێك پێگه و باره‌گاى سه‌ربازیى سه‌ر به سوپاى بۆردومان كردووه و فڕۆكه‌ى خۆكوژیی ئاڕاسته‌ى بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌رى حه‌سه‌كه كردووه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
ده‌سته‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به ئاژانسی ساناى ڕاگه‌یاندووه: كرده‌ى له‌م جۆره پێشهاتى مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی ڕوونی ئاگربه‌سته.
له‌به‌رانبه‌ردا ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" تۆمه‌ته‌كانى ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازیمان له ناوچه‌ى ته‌لكۆچه‌ر ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له كاتى گواستنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نی بووه له‌لایه‌ن گرووپه‌كانى سه‌ر به دیمه‌شقه‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندییان به‌و ته‌قینه‌وه‌وه نییه.
ڕاشیگه‌یاندووه: گرووپه‌كانى سه‌ر به سوپای سووریا چه‌ند جارێك ئاگربه‌ستیان شكاندووه و زنجیره‌یه‌ك هێرشیان ئه‌نجام داوه.
هه‌سه‌ده جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پابه‌ندن به ئاگربه‌ست و خۆلادان له گرژییه‌كان. هه‌روه‌ها داواشی كردووه لایه‌نه دڵنیاییده‌ره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتیى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ پێشێلكارى به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە