21/01/2026 510 جار خوێنراوەتەوە

ئازەربایجان دەبێتە ئەندام لە ئەنجوومەنى ئاشتییەكەى تڕەمپ و سویدیش ڕەتی دەكاتەوە

پەیام
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە ئیسرائیل و ئازەربایجان بە فەرمی ڕەزامەندییان نیشاندا بۆ چوونە ناو "ئەنجومەنی ئاشتی" کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەستپێشخەری بۆ کراوە، لە بەرامبەردا سوید بە دەقە پێشنیارکراوەکەی ئێستا، بەشداریکردنی ڕەتکردەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی قەوارەى زایۆنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بنیامین ناتانیاهۆ بانگهێشتنامەکەی دۆناڵد ترەمپی قبوڵ کردووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە "ئەنجومەنی ئاشتی"، کە بڕیارە سەرکردەکانی جیهان لە دەوری یەک کۆبکاتەوە.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی واژۆی لەسەر چوونە ناو ئەو ئەنجومەنە کردووە کە ترەمپ سەرۆکایەتی دەکات.

ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنەکە:
سەرەتا ئامانجی دروستکردنی ئەم ئەنجومەنە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بوو، بەڵام بەپێی "ڕەشنووسی پەیماننامەکە" کە ترەمپ پێشکەشی کردووە، ئەنجومەنەکە دەسەڵاتێکی فراوانی دەبێت.

ئامانجی ئەوەیە تەنها لە غەززە نەمێنێتەوە و ببێتە ناوەندێک بۆ چارەسەرکردنی قەیران و ململانێکان لەسەر ئاستی جیهان.
تا ئێستا ترەمپ بانگهێشتی ٦٠ وڵاتی کردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندام.

هاوكات لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە "داڤۆس"، ئۆلف کریستێرشۆن، سەرۆک وەزیرانی سوید بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لەم دەستپێشخەرییەدا ناکات بەو دەق و مەرجانەی کە تا ئێستا پێشکەش کراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

سەرەتا