1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. چوار هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ دابەشكردن بەسەر 40 هەزار فەرمانبەردا
پەیام
لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە 40 هەزار مووچەخۆر هەیە كە زەوی
پێ بدرێ كەچی تەنها چوار هەزار زەوی بەردەستە كە پێیان بدرێت.
ئەگەرچی دەبوایە دەست بەدابەشكردنی زەوی بكرابایە بەسەر
فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوی پێویست بەسەر سەرجەم فەرمانبەران
تا ئێستا دەست بەدابەشكردن نەكراوە.
خوسرە وئیسماعیل بەرێوەبەری گشتیی شارەوانیەكانی سۆران بەپەیامی
راگەیاند" زیاتر لە 40 هەزار مووچەخۆر
سوودمەند دەبن لە پێدانی زەوی لە سنوری شارەوانیمان كە 22 شارەوانی هەیە بەڵام رێژەی
زەوی كەمە تەنها لە ئێستا دەتوانین 4000 هەزار زەوی دابین بكەین".
ئاماژەی بەوەش كد كە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و ئیدارەی سۆران لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ ئەوانەی دیكەش بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە