29/01/2026 925 جار خوێنراوەتەوە

ڕافینیا چیرۆکی وێنە کاریگەرەکەی لەگەڵ فلیک ئاشکرا کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ڕافینیای بەڕازیلی چیرۆکی و گفتوگۆی نێوان خۆی و هانسی فلیکی سەبارەت بە وێنە کاریگەرەکە ئاشکرا کرد.

 لە نوێترین لێدوانیدا بۆ پێگەی (سۆفا سکۆر) سەرەتا ڕافینیا چیرۆکی ئەو یانەیەی گێڕایەوە کە پاش بردنەوەکەیان لە کۆتاییەکانی مانگی 11ـی ڕابردوو بەرانبەر ئالاڤێس، فلیک لەسەر کورسی یەدەگ بە دڵتەنگییەوە دانیشت بوو، ڕافینیا دەستی خستە سەر ئەژنۆی ڕاهێنەرەکەی و دڵنەوایی دەدایەوە، لەو کاتە کەس نەیزانی هۆکار چی بووە، بەڵام ڕافینیا دەڵێت: پێموایە (فلیک) کەمێک تووڕە بوو بەهۆی کرانە دەرەوەی یاریدەدەرەکەی، بەڵام هەروەها کەمێک ناڕازیش بوو لە ئاستی تیپەکە، بۆیە هەوڵمدا هێوری بکەمەوە.

لە درێژەی قسەکانی کاپتنەکەی بلاوگرانا دەڵێت: پێم وت کە ئێمە دەگەڕێینەوە، و خەریکین دووبارە خۆمان دروست دەکەینەوە. گرنگترین شت لەو ساتەدا سەرکەوتنی تیپەکە بوو، کە ئەوەمان بەدەستهێنا.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕافینیا وتی: فلیک ئەو کەسەیە کە وای لێکردم باشترین وەرزی ژیانی وەرزشیم هەبێت، ئەو کەسەیە کە وای لێکردم کێبڕکێ لەسەر خەڵاتی تاکەکەسی بکەم، بەشێکی زۆری ئەو شتانەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا و ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بەهۆی فلیکەوەیە، بۆیە تەنیا دەتوانم سوپاسی بکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بەدەستم هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

سەرەتا