2 کاتژمێر پێش ئێستا
263 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی گوتاری توندڕه‌وانه و سووكایه‌تیكردن به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ده‌كات
مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كۆبووه‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی و ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاند..
مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژاوای كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی قووڵ، خوازیاره له‌بری شه‌ڕ، كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و جه‌خت له پشتیوانیكردنی ته‌واوی مافه شارستانی و سیاسی و یاساییه‌كانی كوردانی ئه‌و به‌شه ده‌كاته‌وه و داوای پابه‌ندبوونیش به ڕێككه‌وتنی 18ی كانوونی دووه‌می 2026 ده‌كات.
هاوكات كۆمه‌ڵ ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره گوتارێكی توندڕه‌وانه و سووكایه‌تیكردن به خودا، پێغه‌مبه‌ر و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ده‌كات و به پێویستی ده‌زانێت ڕێز له باوه‌ڕی زۆرینه بگیرێت.
له‌باره‌ی دۆخی مووچه‌خۆرانیشه‌وه، به توندی ڕه‌خنه له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گرێت كه ساڵی ڕابردوو جگه له دواكه‌وتن، دوو مووچه‌ی ته‌واویان سه‌رنگوم كرد و خۆیان له‌و سته‌مه بێبه‌ری كرد، ئه‌مساڵیش به گیرفانی به‌تاڵ ده‌ستی پێكردووه و هیچ ئاسه‌وارێكی مووچه دیار نییه، كه ئه‌مه به نیازێكی خراپ وه‌سف ده‌كات.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیشه‌وه، داوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران به لێكتێگه‌یشتن و ڕێزگرتن له ئیراده‌ی گه‌لان ده‌كات.
له كۆتاییشدا هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا كه له ململانێكانیدا له‌گه‌ڵ ئێران په‌نا بۆ لۆژیكی هێز نه‌بات، چونكه ده‌رهاویشته خراپه‌كانی ته‌نها بۆ ئێران نابێت، به‌ڵكو ئاگره‌كه سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە