2 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
كەمپنی هاوبەشی پەیام و بەخشین هاوكاری لە ڕۆژاوا دابەش كرد
پەیام
كەمپینی هاوبەشی كەناڵی پەیام و دەزگای خێرخوازیی بەخشین یەكەم
كاروانی هاوكاریەكانی لە ڕۆژاوای كوردستان دابەش كرد.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە كەناڵی ئاسمانیی پەیام و دەزگای
خێرخوازیی بەخشین دەستیان بە كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ پشتیوانی لە كوردانی ڕۆژاوا
كردووە، لەو چوارچێوەدا دوای گەیشتنی كاروانی یەكەمی هاوكاریەكان، ڕۆژی چوارشەممە
دەست بە دابەشكردنی زیاتر لە 100 سەبەتەی خۆراك كرا.
كەمپینی هاوبەشەكەی پەیام تا ئێستاش بەردەوامە و بڕیارە
لە ڕۆژانی داهاتوودا كاروانی دیكە ڕەوانەی ڕۆژاوا بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە