2 کاتژمێر پێش ئێستا 86 جار خوێنراوەتەوە

كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە کاتەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات . پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەکرێت ,سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سەرجەم ناوچە جیا جیاکان , لەگەڵ باران بارین ناوچە سنوورییەکان و لووتکەو قەدپاڵی چیا بەرزەکان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارینی دەبێت . لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەکات باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت . ڕۆژی پێنج شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .
خێراى با / مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .هەندێ کات چالاک دەبێت.
پلەی گەرما/ نزمترین بەرز دەبێتەوە بەرزترین نزیک دەبێتەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێكبكه‌ون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێده‌چێت دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌ نه‌چێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە گەڕەکێکی هەولێر تەرمى سێ ئەندامی خێزانێک بە کوژراوى دۆزرانەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی سەر ڕۆژاوا خۆپیشاندان لە كەركووك بەڕێوەچوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستایان و قوتابیانی ڕانیە بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا هاتنە سەر شەقام

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەمپارتی: پێویستە دەروازە سنوورییەكان بكرێنەوە و گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی پەرلەمانی عێراق سەرۆككۆمار هەڵدەبژێرێت و كورد بە پەرتەوازەیی بەشدارە

سەرەتا