03/02/2026 385 جار خوێنراوەتەوە

10 ساڵ بەسەر برِیاری شوومی حکومەتی هەرێم بۆ پاشەکەوتی مووچەدا تێدەپەرِێت

10 ساڵ بەسەر برِیاری شوومی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاشەکەوتی مووچەدا تێدەپەرِێت. لەو کاتەوە تا ئێستا 44 مووچە بە پاشەکەوت و لێبرِینەوە دابەش کرا و 18 مووچەش بە تەواوەتی نەدراوە.

ساڵی 2015 و لەگەڵ دەستپێکردنی شەرِی داعشدا، کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی بە سەربەخۆ نەوتی دەفرۆشت رِایگەیاند کە تووشی قەیرانی دارایی بووە، هەر بۆیە مووچەی مانگەکانی 9 و 10 و 11 و 12 نەدرا و پاشەکەوت کرا. لە 3ی 2 ی 2016یش ئەنجوومەنی وەزیران بە فەرمی برِیاری پاشەکەوتی مووچەی دەرکرد. بەو هۆیەشەوە لە 133 مانگی رِابردوودا، نزیکەی 25 ترلیۆن دیناری فەرمانبەران لای حکومەتە.

لە کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا 18 مووچە بە تەواوی نەدراوە، 44 مووچەش بە لێبرِین و پاشەکەوتی زۆرەوە دابەش کراوە، واتە 62 مانگ مووچە، یان نەدراوە، یان بە کەموکورِی و پاشەکەوت و لێبرِینەوە دابەش کراوە. ئەمەش بارگرانییەکی گەورەی بۆ مووچەخۆران و تەنانەت کاسبکارانی هەرێمی کوردستایش دروست کردووە.

دژی برِیاری پاشەکەوت و لێبرِین و دابەشنەکردنی مووچە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی رِاپەرِین و گەرمیان هەزاران گرد بوونەوە و خۆپیشاندان و رِێپێوانیان رِێک خست و نارِەزاییان دەربرِی، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەتایبەت کۆمەڵی دادگەریی کوردستان چەندین جار هەڵوێستی نواند، بەڵام تا ئێستاش، نەک چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دیار نییە بەڵکو لەدوایین پێشهاتدا چارەنووسی مووچەی مانگی 11 و 12 ی ساڵی رِابردوو نادیارە و هێشتا نازانرێت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیش کەی دابەش دەکرێت؟!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 100 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرەتا