2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی ڕێگەی جێگرەوە و زیادكردنی هەناردەی نەوت دەكات.
باسم محەممەد خزێر عەبادی وەزیری نەوتی عێراق جەختی كردەوە كە پێویستە لەپێناو پاڵپشتی لە خەزێنەی دەوڵەت، ئەوپەڕی هەوڵ بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت بدرێت.
ئەمڕۆ، شەممە، بە سەرپەرشتی وەزیری نەوتی عێراق، كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكان بەڕێوە چوو، دوابەدوای كۆبوونەوەكەش ڕاگەیەنراوێك لە لایەن نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتەوە بڵاو كرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت كراوەتەوە لەوەی هەوڵی نیشتمانی بدرێت بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان لەم دۆخە هەڵاوێرەدا كە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت و دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ هەناردەكردنی نەوت، بەتایبەت كە لە ئێستادا هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەرەكانی باشوور بەهۆی قەیرانی گەرووی هورمزەوە وەستاوە.
عێراق بەنیازە هێڵی نەوتی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا وەك یەكێك لە ڕێگە جێگرەوەكان بۆ بەردەوامیی هەناردەكردن بەكار بهێنێت كە توانای ڕۆژانەی ملیۆنێك و 600 هەزار بەرمیلە، ئەمە جگە لە ڕێی تەنكەرە كە لە پارێزگای ئەنبارەوە بە سووریادا و لەوێشەوە بۆ بەندەری بانیاس لە دەریای ناوەڕاست نەوت بگوازێتەوە، ئەمەی كۆتاییان چارەسەرێكی كاتییە و خەرجییشی زۆرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە