1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند
پەیام
بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی كاری زۆرەملێ، واشنتۆن پێناسى گومرگی نوێی بەسەر هاوردەی 60 هاوبەشی بازرگانیدا سەپاند.
ئیدارەی ئەمریكا بڕیاری دا لە ڕۆژی هەینییەوە پێناسى گومرگی نوێ بە ڕێژەی 10% بۆ 12.5% بەسەر كاڵای 60 وڵاتدا بسەپێنێت، لەو بارەیەوە جیمیسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم هەنگاوە بۆ بنبڕكردنی ئەو كاڵایانەیە كە بە كاری زۆرەملێ بەرهەم دەهێنرێن و واشنتۆن دەیان ساڵە پابەندە بەو قەدەغەكردنە.
بەپێی بڕیارەكە، باجى 10% وڵاتانی وەك كەنەدا، هیندستان و یەكێتی ئەوروپا دەگرێتەوە، لە كاتێكدا ڕێژەی 12.5% بۆ چین، ژاپۆن و كۆریای باشوور دیاری كراوە.
ئەم گۆڕانكارییانە دوای كۆتاییهاتنی پێناسىە كاتییەكانی ئیدارەی پێشووی ترەمپ و بڕیارێكی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە پێناسە كۆنەكان دێت.
لەلایەكی دیكەوە، ئەم هەنگاوە كاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێ كەوتەوە، ژاپۆن و ئوسترالیا و نیوزلەندا بڕیارەكەیان بە "بێ پاساو" وەسف كرد و ڕەخنەیان لە نەبوونی بەڵگەی پێویست گرت بۆ پشتڕاستكردنەوەی تۆمەتەكان.
واشنتۆنیش جەخت دەكاتەوە كە پێویستە هاوبەشە بازرگانییەكانی هەمان ڕێباز بۆ بنبڕكردنی كاركردنی زۆرەملێ بگرنە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە