1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ
پەیام
دوێنێ لە 41 بەنزینخانەى هەولێر بەنزینى 750 دینارى دابەشدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ لە 23 بەنزینخانە دابەشدەکرێت، سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە بڕیارەکەى وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ دابەزاندنى نرخ، بەنزینى 750 دیناریش زۆر کەمە و تەنیا لە چەند بەنزینخانەیەک بەردەستە.
ڕۆژى 20ى 7ى 2026 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بە 850 دینار و بەنزینی موحەسەنی بە هەزار دینار و بەنزینى سوپەریشى بە 1200 دینار دیاریکرد، ڕاشیگەیاند هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت پێیەوە سزا دەدرێت.
لەدواى ئەو بڕیارەوە لە هەولێر بەنزین لە زۆرێک لە بەنزینخانەکان نەماوە، بەنزینى پاڵپشتیکراویش کە لیتری بە 750 دینارە کەمیکردووە و تەنیا لە چەند بەنزینخانەیەک دابەشدەکرێت.
لە سلێمانى و هەڵەبجە هەرزوو بەنزینخانەکەیان ڕەتیان کردەوە لیترى بەنزینى نۆرماڵ بە 850 دینار بفرۆشن، هەربۆیە لە ئێستادا بەنزینى بازرگانى بە نرخى زۆر لە هەموو بەنزینخانەکان دەستدەکەوێت، بەنزینى 750 دیناریش هەر لە شەوەوە شۆفێران سەرەى بۆ دەگرن و تەنیا لە چەند بەنزینخانەیەک بە ڕێژەیەکى کەم بەردەستە.
لە ئێستادا لیترێک بەنزینى نۆرماڵى بازرگانى لە سلێمانى 1150 دینارە، لە هەولێریش 1400 دینارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە