2 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
سەیدسادق.. هەڵمەتی گەورەی نەمام ناشتن ئەنجامدرا
بە ئامادەبوون و چاودێری قائیمقامی قەزای سەیدسادق و بەشداری سەرۆکایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی قەزاکە، لەگەڵ بەشداری کارای هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە هەڵمەتی گەورەی نەمام ناشتن ئەنجامدرا.
لە یەکەم ڕۆژی پڕۆژەکەدا، هەڵمەتێکی فراوانی نەمامناشتن لە شەقامە گشتییەکان، قوتابخانەکان و ناوەندە حکومییەکان بەڕێوەچوو،
ئەم پڕۆژەیە کە کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی قەزاکە بەهاوکاری خێرخوازان پێی هەستاون تەنها بۆ یەک ڕۆژ نیەو بەڵکو بڕیاروایە بەدرێژایی وەرزی نەمامناشتن بەردەوام بێت تاوەکو گەیشتن بە ئامانجە ژینگەییەکانی پڕۆژەکە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە