1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
دی ئێن ئۆ بڕی بەرهەمهێنان و قازانج و داهاتی سێ مانگی ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و قازانج و داهاتی سێ مانگی ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2025، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی گەیشتووەتە 87 هەزار و 823 بەرمیل و بەرهەمهێنان بەڕێژەی 43% زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە ئاماژە بەوەشکراوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، توانای تەواوی بەرهەمهێنان لە کوردستان گەڕایەوە، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵدا بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبووەوە، کە لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی نەوت تەنیا 58 هەزار و 81 بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
هاوکات دی ئێن ئۆ ڕوونیشی کردوەتەوە، کە پوختەی بەرهەمهێنان کە بۆ کۆمپانیاکەیان ماوەتەوە، لە هەرێمی کوردستان 52 هەزار و 600 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لەدەریای باکوور 54 هەزار و 800 بەرمیل و لە ئەفریقا سێ هەزار و 300 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆمپانیاکە ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ریکۆردی بەرهەمهێنانی 500 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ کە دی ئێن ئۆی نەرویجی 75%ـی پشکەکانی لەلایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە