1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە یەک رۆژدا سەردانی دیمەشق و بەغدای کرد
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە دیمەشق و بەغداد پرسی هەسەدە، داعش و دەستێوەردانی ئێران تاوتوێ دەکات
ژان نۆێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چوارچێوەی گەشتێکی دیپڵۆماسیدا کە لوبنانیش دەگرێتەوە، سەردانی دیمەشق و بەغدای کرد.
لە دیمەشق، بارۆ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی هاوتا سوورییەکەی، چاودێریی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی حکومەت و هەسەدەی کرد بە ئامانجی سەقامگیری و پاراستنی کەمینەکان.
بارۆ کە ئەمە دووەم سەردانییەتی دوای ڕووخانی ئەسەد، ئاماژەی بە توندوتیژییەکانی ڕابردوو کرد و پابەندبوونی پاریسی بە شەڕی داعش دووپات کردەوە.
پاشان لە بەغداد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بارۆ وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی ئاسایشی عێراق، سەرکۆنەی ئێرانی کرد.
لای خۆیەوە فوئاد حوسێن ئاماژەی بە گفتوگۆکان کرد دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پشتیوانی بۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران بەمەبەستی دوورخستنەوەی جەنگ لەسەر وڵات.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی ڕێککەوتنەکەی سووریا و بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە