1 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسانی هەولێر هێرش دەکەنە سەر محەمەد حەلبووسی
ئاڵۆزی و لێدوانی دژبە یەک لە نێوان محەمەد حەلبوسی و بەرپرسانی هەولێر دروست دەبێت و لە ڕاگەیاندنەکانەوە هێرش دەکەنە سەر یەکتر.
لێدوانێکی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، بووە هۆی دروستبوونی گرژییەکی توند لە نێوان ناوبراو و بەرپرسانی پارتی، کە وایکرد وتەبێژی حکومەت بە توندی وەڵامی بداتەوە.
سەرەتا حەلبوسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە هەرگیز سەردانی هەولێر ناکاتەوە ئەگەر بژێویی ژیانیشی بەوە بکەوێتە مەترسییەوە، وتوشیەتی پێویستە ئەو تێڕوانینە خۆبەزلزانییە کۆتایی بێت و بگاتە ئاستێکی واقیعی.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئامادە نییە بچێتە هەولێر تەنیا بۆ ئەوەی ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.
لە وەڵامدا، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند: هەولێر پێشوازی لە سەردانەکەتان ناکات، چونکە لێرە شوێن نییە بۆ کەسانێک چاکەیان لەبەرچاو نەبێت.
وتەبێژەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم حەلبوسی بە نوێنەری ئایدۆڵۆژیای شۆڤێنیستی ناوبرد و داوای لێپرسینەوەی یاسایی لێکرد سەبارەت بەو ملیۆنان دۆلارەی بە گەندەڵی و لەسەر خوێنی عێراقییەکان دەستی کەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە