2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

سبەینێ وەفدی ئەمریکی و ئێرانی راستەوخۆ لە عومان کۆ دەبنەوە


واشنتن و تاران گەڕانەوە بۆ  ئەنجامدانی دانوستان و ئەمریکا لەسەر گواستنەوەی بۆ مەسقەت ڕازی بوو، بەڵام تا ئێستا ناکۆکی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بەردەوامە.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد کە بەهۆی گوشاری سەرکردە عەرەب و موسڵمانەکانەوە ئیدارەی ترەمپ ڕازی بووە لە گفتوگۆکان نەکشێتەوە و کۆبوونەوەکە خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانە ئەتۆمییەکان ڕۆژی هەینی بەڕێوەدەچن و بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، گفتوگۆکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان عێراقچی و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرەتا بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە ئیستانبوڵ بێت بە ئامادەبوونی چەند چاودێرێکی هەرێمی، بەڵام تاران داوای گواستنەوەی بۆ مەسقەت کرد بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دووقۆڵی بن و تەنیا تایبەت بن بە دۆسیەی ئەتۆمی، بەڵام سەرەتا ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەر لەوەی دواتر پەسەندی بکات.
سەبارەت بە ئەجێندای کۆبوونەوەکە، ئاژانسی مێهری ئێرانی هۆشداریداوە کە هەر هەوڵێکی واشنتن بۆ باسکردنی دۆسیەی دەرەوەی ڕێککەوتنەکە (وەک مووشەک و توانای سەربازی) دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی دانوستانەکان، چونکە توانای سەربازی بە هێڵی سوور دادەنێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە یەک رۆژدا سەردانی دیمەشق و بەغدای کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ وەفدی ئەمریکی و ئێرانی راستەوخۆ لە عومان کۆ دەبنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافروڤ: دۆخی ئێران مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێشتا ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عومان باسی چی بكه‌ن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هەڵوەشاندنەوەی؛ کات و شوێنی کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ئەمریکی و ئێرانی دیاریکرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ بۆردومانێكدا نۆ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوێكی بیانی: مانگی ڕابردوو هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دانووستان له‌سه‌ر توانا به‌رگرییه‌كانمان ناكه‌ین

سەرەتا