2 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕادهستكردنی 120 ملیارهكه؛ ئهمڕۆ بهغدا ڕێكارهكانی تهمویلی مووچهی مانگی یهكی دهستپێكرد
پهیام
داهاتی نانەوتیی مانگی یەکی ئەمساڵ ڕادەستی بەغداد کرا بەغدادیش ڕێککارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی یەکی دەستپێکرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی هەرێمی بۆ مانگی کانوونی دووەم ڕادەستی بەغداد کرد و لەو بارەیەوە لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە پێنجی شوباتی 2026 ڕادەست کردووە.
وەزارەتەکە دەڵێت: داهاتەکە بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دوابەدوای گەیشتنی داهاتی ناوخۆش وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستانی دەستپێکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە