2 کاتژمێر پێش ئێستا
374 جار خوێنراوەتەوە
وتارێكی سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك لەبارەى کۆچى پێغەمبەر، كاردانەوەی لێکەوتەوە
پەیام
سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك داوا دەكات كۆچی پێغەمبەر(د.خ) بكرێتە سەرمەشقی سیاسەتی كۆچبەران
وتارێكی سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك كە تێیدا داوا دەكات كۆچی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بكرێتە سەرمەشقی سیاسەتی كۆچبەران كاردانەوەی بەرفراوانی لێ كەوتەوە.
لە میانی بەشداری لە یەكەمین بەربانگی ساڵانەی دیالۆگی نێوان ئایینەكان كە بە ئامادەبوونی 400 سەركردەی ئایینی بەڕێوەچوو، زۆهران مەمدانی، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا بە دەقە ئیسلامییەكان بەرگریی لە مافی كۆچبەران كرد.
مەمدانی بە ئاماژەدان بۆ كۆچی پێغەمبەر (د.خ) لە مەككەوە بۆ مەدینە باسی نامۆیی پێغەمبەری كرد و بە ڕەهەندێكی ئەخلاقی بۆ سیاسەتی هاوچەرخ ناویبرد و داوای كرد چیرۆكەكە بكرێتە سەرمەشق بۆ سیاسەتەكانی كۆچبەران. هەروەها ئایەتێكی سوورەتی (النحل)ی خوێندەوە كە باس لە پاداشتی كۆچبەران دەكات و بە فەرموودەیەكی پێغەمبەر (د.خ) كۆتایی بە قسەكانی هێنا كە دەفەرموێت: ئیسلام بە نامۆیی دەستیپێكرد و وەك چۆن دەستی پێكرد بە نامۆییش دەگەڕێتەوە.
مەمدانی ئاژانسی كۆچ و گومرگی ئەمریكایشی بە بڵاوكردنەوەی "ترس و تۆقاندن" لەنێو كۆچبەران تۆمەتبار كرد و وتی: بە شێوەیەكی دڕندانە خەڵك لە ئۆتۆمبێلەكانیان دادەگرن و چەك لە ڕووی كەسانی بێچەك دەبەن.
وتارەكەی سەرۆكشارەوانییە مسوڵمانەكەی نیویۆرك بە شێوەیەكی بەرفراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەوە و بەكارهێنانی دەقە ئایینییەكان وەك هەنگاوێكی مێژوویی بۆ بەهێزكردنی متمانەی موسڵمانان هەژمار كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە