2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ئێران هەنگاوی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە
پەیام
لە بارەى دەستپێکردنەوەى دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران خوازیارى ڕێککەوتنە و هەنگاویشی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە.
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی "زۆر باش" بووە و تاران هەنگاوی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە.
وتیشى "کەشتیگەلێکی جەنگیی گەورەیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێخستووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەنە شوێنی مەبەست".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وتیشی: "دەمەوێت لە رێگەی رێککەوتنەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین".
دوێنێ لە مەسقەتى پایتەخى عوممان گەڕێکى دیکەى دانوستانى ناڕاستەوخۆى ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە گەڕێکی نوێی کۆبوونەوە و گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا دەستپێبکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە