2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دادی ئەمریكا بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئێپستین دەخانە بەردەم كۆنگرێس
پەیام
وەزارەتی دادی ئەمریكا بڕیاری دا دۆسیە و بەڵگەنامە نهێنییەكانی جێفری ئێپستین كە ناوی چەندین كەسایەتیی دیاری جیهانی لە بوارە جیاوازەكاندا تێدایە، بێ سانسۆر بخاتە بەردەستی ئەندامانی كۆنگرێس.
وەزارەتی دادی ئەمریكا بڕیاری دا ڕێگە بە ئەندامانی كۆنگرێس بدات بە شێوەیەكی تەواو و بێ چاودێری، سەیری دۆسیەكانی ملیاردێری كۆچكردوو "جێفری ئێپستین" بكەن كە تۆمەتبار بوو بە دروستكردنی تۆڕێكی لەشفرۆشی و دەستدرێژی بۆ سەر كچانی مێردمنداڵ.
بەپێی زانیارییەكان، لە 9ی ئەم مانگەوە ئەندامانی كۆنگرێس دەتوانن دەستیان بە زیاتر لە سێ ملیۆن بەڵگەنامە بگات، بەڵام دەبێت 24 كاتژمێر پێشتر وەزارەتی داد ئاگادار بكەنەوە و تەنها لە نێو تاقیگەی كۆمپیوتەری وەزارەتەكەیشدا دەتوانن لە بەڵگەكان بڕوانن.
هاوكات ئەندامانی كۆنگرێس بۆیان هەیە تێبینی بنووسن، بەڵام بۆیان نییە هیچ كۆپییەكی ئەلیكترۆنی لەو دۆسیانە دروست بكەن.
جێفری ئێپستین كە لە ساڵی 2019دا لە زیندان بە مردوویی دۆزرایەوە، تۆمەتبار بوو بە بەڕێوەبردنی تۆڕێكی گەورەی بەكارهێنانی كچانێك كە تەمەن 14 ساڵ تێپەڕی نەكردبوو. دۆسیەكە ناوی كەسایەتی وەك بێڵ كلینتن، دۆناڵد ترەمپ، شازادە ئەندرۆ، ئیهود باراك و مایكل جاكسۆنی تێدا هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە