06/02/2026 610 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئەگەر سیستمی هەڵبژاردنەكانمان چاك نەكرێت دەوڵەتی ئەمریكا نامێنێت

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی توند ئاراستەی سیستمی هەڵبژاردنی وڵاتەكەی دەكات و داوای گرتنەبەری هەندێك ڕێككار دەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویكردەوە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ساختە و دزراون و بوونەتە جێی گاڵتەجاڕیی لە سەرتاسەری جیهان.

سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەدات ئەگەر چاكسازیی لە سیستمی هەڵبژاردنەكان نەكرێت، ئەوا دەوڵەتی ئەمریكا بوونی نامێنێت و ئاماژەی بەوەدا یان سیستمی هەڵبژادن چاك دەكەن یاخود دەوڵەتیان بۆ نامێنێتەوە و داوای لە سەرجەم كۆمارییەكان كرد بەشداری هەوڵەكانی چاكسازیی سیستمی هەڵبژاردن لە وڵات بكەن.
دۆناڵد ترەمپ كۆمەڵێك ڕێككاری پێویستی دیاریكردووە بۆ سیستمی هەڵبژاردن لەژێر ناوی یاسای ڕزگاركردنی ئەمریكا و داوای كردووە هەموو دەنگدەرێك ناسنامەی دەنگدەر لە كاتی دەنگدان نیشان بدات و دەنگدان لەڕێگەی ئیمەیڵ قبووڵ نەكرێت بۆ حاڵەتی نەخۆشی و كەمئەندامی و خزمەتی سەربازیی و گەشتكردن نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه‌ كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

سەرەتا