12/02/2026 611 جار خوێنراوەتەوە

مەسعوود پزیشکیان: مووچەکەم تەنها هەزار دۆلارە


مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران ئاشکرای کرد کە مووچەکەی تەنها هەزار دۆلارە و ڕەخنەی توندیشی لە بەرپرسانی وڵاتەکەی گرت، کە بەهۆی بەڵێنە بێ بنەماکانیان، هاووڵاتیان بەرەو شەقام و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی توند هان دەدات.

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چالاکوانانی ئابووری لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، کە مووچەی مانگانەکەی لە هەزار دۆلار تێپەڕ ناکات.
پزیشکیان ڕەخنەی توندی لەو بەرپرسانە گرت کە ئاستی چاوەڕوانیی هاووڵاتیان بەرز دەکەنەوە، لە کاتێکدا وڵات لە دۆخێکی ئابووریی زۆر سەختدایە.

سەرۆککۆمار ئاماژەی بە دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی کرد و وتی: پێشتر مووچەکانمان شەش هەزار تمەن بوو کە یەکسان بوو بە شەش هەزار دۆلار، بەڵام ئێستا وەک سەرۆککۆمار تەنها هەزار دۆلار وەردەگرم.
هەروەها جەختی کردەوە کە پەرلەمانتاران، سەرۆککۆمارەکان و پیاوانی ئاینی بە لێدوانەکانیان، کێشەی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگایان قووڵتر کردووەتەوە.
بە وتەی ئەو، ئەم بەڵێنە بێ بنەمایانە وا دەکات خەڵک بڕژێنە سەر شەقام و بڵێن: ئێوە سەرچاوەتان هەیە و مافەکانمان نادەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی توندی دارایی، هەڵئاوسانی بێوێنە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری بووەتەوە کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکی فراوانی جەماوەری لە سەرانسەری وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 41 خولەک پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 100 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرەتا